به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی به ئاژانسی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو شه‌موو له‌سه‌ر یه‌كشه‌م ئێران چه‌ندان مووشه‌ك و درۆنی ئاراسته‌ی به‌حرێن و كوێت كردووه، ئه‌ممه‌یش ته‌نگژه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست قووڵتر ده‌كاته‌وه و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر دانوستانه‌كان و هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی هه‌ردوو وڵات دروست ده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ
گوتی، دۆخه‌كه تا ئێسته‌یش ناڕوونه و هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی بوونی زیانی گیانی له ڕیزی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و زیانگه‌یاندن به دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست نه‌زانراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كوێت ئاشكرای كرد، كه سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی به‌رپه‌رچی درۆن و مووشه‌كی دوژمن له ئاسمانی وڵاته‌كه ده‌داته‌وه، هاوكات به‌حرێن زه‌نگی ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی له وڵات لێ دا.
ئه‌و پێكدادان و هێرشانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له كاتێكدایه 18ی ئه‌م مانگه حوزه‌یران/یۆنیۆ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و مه‌سعوود پزیشكیانی سه‌ركۆماری ئێران یاداشتێكی لێكگه‌یشتن بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنیان واژوو كرد و ڕۆژی 21ی ئه‌م مانگه‌یش شاندی باڵای ئه‌مه‌ریكا و ئێران له جنێڤی سویسرا دانیشتن و دواتریش شاندی هونه‌ری به‌رده‌وامیان به گفتوگۆكان دا و پێشڤه‌چوونی باش له گفتوگۆكان باسی لێوه ده‌كرا، به‌ڵام جارێكی تر گرژییه‌كان ده‌ستیان پێ كردووه‌ته‌وه و تا ئێسته‌یش روون نییه كه دانوستان و ڕێككه‌وتنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، یان شه‌ڕ و پێكدادانی فره‌وان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.