فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بلاوی كرده‌وه، كه به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له وه‌ڵامی نوێترین هێرشی ئێران بۆ سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له گه‌رووی هورمز، بۆردمانی شوێنه گرنگ و ستراتیجییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كرد.
سێنتكۆم له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی داوه، بۆردمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئیران ژێرخان و و بنكه‌ی سه‌ربازی و سیسته‌می پێوه‌ندیكردن و بنكه‌ی به‌رگری ئاسمانی و كۆگه‌كانی هه‌ڵگرتنی درۆن و تواناكانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له‌لایه‌ن هێزی ده‌ریایی ئێران كراونه‌ته ئامانج.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، كه ئه‌و بۆردمانانه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له وه‌ڵامی هێرشی هێزه‌كانی ئێران بوو به درۆن بۆ سه‌ر كه‌شتی بازرگانی "كیكۆ" كه هه‌ڵگری ئاڵای په‌نه‌ما بوو و له ڕۆژئاوای گه‌رووی هورمز جووڵه‌ی ده‌كرد و زیاتر له یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی باركردبوو.
دوێنێ شه‌موویش ئێران به درۆن هێرشی كرده سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان و ئه‌مه‌ریكایش وه‌ڵامی هێرشه‌كانی دایه‌وه و چه‌ندان ئامانجی له كه‌ناراوه‌كانی باشووری ئێران بۆردمان كرد.