دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای كرد، كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جارێكی تر به‌هۆی شكاندنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆردمانی ئه‌و وڵاته‌یان كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی توندی كرد، ئه‌گه‌ر له پێشێلكردنی ئاگربه‌ست به‌رده‌وام بن، ئه‌وا ناچارین به شێوه‌ی سه‌ربازی دۆخه‌كه یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه و به‌مشێوه‌یه‌یش چیتر ئێران بوونی نامێنێت.
له پۆستێكی له ترووس سۆشیال، دۆناڵد تره‌مپ نووسیویه‌تی، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جارێكی تر بۆردمانی كۆگه‌كانی مووشه‌ك و درۆن و بنكه‌ی ڕادار له كه‌ناراوه‌كانی ئێرانیان كرد، به‌هۆی شكاندنی ئاگربه‌ست جارێكی تر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، له‌وانه‌یه ئه‌وانه هه‌رگیز فێر نه‌بن.
تره‌مپ هۆشداری دا، ئێران چیتر بوونی نامێنێت، له حاڵه‌تێك ئه‌مه‌ریكا بیه‌وێ گرژییه‌كان فره‌وانتر بكات، كاتێك دێت كه ئیتر ده‌بێ ده‌سبه‌رداری لۆجیك بین و ناچارین ئه‌و ئه‌ركه‌ی ده‌ستمان پیكرد به سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی كۆتایی پێ بهێنین، ئه‌و كاته‌یش ئێران بوونی نامێنێت.
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی تره‌مپ له كاتێكدایه دره‌نگانی شه‌وی رابردوو و به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئێران به درۆن و مووشه‌ك بۆردمانی به‌حرێن و كوێت و كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری كیكای له ئاوه‌كانی گه‌رووی هورمز كرد و له وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌یش ئه‌مه‌ریكا به چڕی بۆردمانی بنكه و شوێنه گرنگ و ستراتیجییه‌كانی ئێرانی له كه‌ناراوه‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته كرد.