نەتەوە یەكگرتووەكان ستایشی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق دەكات

:: PM:02:29:28/06/2026 ‌
یاما تورابی بەڕێوەبەری پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە نەتەوە یەكگرتووەكان، ستایشی هەنگاوەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە حكوومەتی عێراق دەكات و دووپاتی دەكاتەوە، ئەو هەنگاوانە حكوومەت بە ئاراستەی دروست دەبات.

ئەمڕۆ یەكشەم 28ی حوزەیران، یاما تورابی بەڕێوەبەری پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ستایشی هەنگاوەكانی حكوومەتی زەیدی دەكات و دەڵێ‌، "تێبینیمان كردووە بەمدواییە هەنگاوەكانی حكوومەت باشتر دەبێت لە گێڕانەوەی سامانی دزراوی عێراق".

هەر لە هەمان لێدواندا دەڵێ‌، "ئەو كۆششەی بۆ گێڕانەوەی سامانی دەوڵەت دەدرێت بە ئاراستەیەكی دروست دەڕوات، بەڵام هێشتا بەگوێرەی پێویست نییە، دەبێت هێشتا كاری لەسەر بكرێت".

ئەو ستایشەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كاتێكدایە كە حكوومەتی زەیدی، دەستی بە گرتنی بەرپرسانی گەندەڵی كردووە و تا ئێستە دەیان بەرپرس گیراون.
 
  



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل