هەلیكۆپتەرێكی سعوودیی سەربە كۆمپانیای ئارامكۆ كەوتە خوارەوە، 14 سەرنشینی گیانیان لە دەست دا و تا ئێستە هیچ هۆكارێك ئاشكرا نەكراوە.
ئەمڕۆ یەكشەم 28ی حوزەیران، وەزارەتی وزەی سعوودیە ئاشكرای كرد، لە رەئس تەنوور هەلیكۆپتەرێكی سەربە كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودی كەوتە خوارەوە. 14 كەس سەرنشینی بووە و هەر هەموویان لە رووداوەكە گیانیان لە دەست داوە كە گشتیان هاووڵاتیی سعوودین.
لەبارەی هۆكارەكە تا ئێستە هیچ شتێك ئاشكرا نەكراوە و ئاژانسی هەواڵی سعوودی دەڵێ، "دەست بە لێكۆڵینەوە كراوە بۆ زانینی هۆكارەكە".
كۆمپانیای ئارامكۆ كۆمپانیای سعوودیەیە تایبەت بە بواری نەوت و وزە. پێشتر چەندان جار لەلایەن ئێرانەوە هێرش كراوەتە سەر دامەزراوەكانی ئارامكۆ.