ئەمڕۆ یەكشەم باڵوێزی ئەمەریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان رای گەیاند كە دەبێت ئێران یەكێكیان هەڵبژێرێت، دەبێتە دەوڵەتێكی بەرپرسیار یان لەو رەوتەی ئێستەی بەردەوام دەبێت و بەرەو وێرانكاری هەنگاو دەنێت، هەر ئەمڕۆ موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای ئێران داوای راوەدوونانی یاسایی ئەمەریكا و ئیسرائیل و سزادانیان بەهۆی شەڕی دوایی و كوشتنی باوكی كرد.
مایك واڵتز باڵوێزی ئەمەریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دووپاتی كردەوە، جموجۆڵەكانی لە كاتی پێویست بۆ لەناوبردنی ژێرخانی ئێران بۆ كۆنترۆڵكردنی گەرووی هورمز بەردەوام دەبن، ئێران هەڵە دەكات ئەگەر وا بزانێت كە سەرۆك ترەمپ لە بەرانبەر بە هێرشەكانی بۆ سەر بنكەكانمان و هاتوچۆی دەریاوانی دەستەوەستان دەوەستێت.
لەوكاتەی مەسعوود پزیشكیان سەرۆكی ئێران رای گەیاند كە وڵاتەكەی پاڵپشتی لە سەقامگیری و ئاسایش و دانوستان لە ناوچەكە دەكات و هیوای خواست هەموو لایەنەكان بە بەڵێنەكانیان وەك لەسەری رێككەوتوون پابەند بن،
موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای ئێران رای گەیاند كە راوەدووی یاسایی ئەمەریكا و ئیسرائیل بەهۆی هێرشەكانی دوایی لە 28ی شوباتی رابردوو بۆ سەر ئێران دەنێن، كە بووە هۆی كوژرانی عەلی خامنەیی رابەری پێشوو و دەیان فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، دووپاتی كردەوە پێویستە راوەدووی تاوانباران بنرێت و سزا بدرێن.