لە دوای دستبەكاربوونی حكوومەتی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عبَراق لە 14ی ئایاری رابردووە، هەڵمەتێكی چاكسازی ئابووری و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەستی پێ كرد، ژمارەیەك بەرپرس لە پۆستی هەستیار دوور خرانەوە و ژمارەیەك لە تۆمەتبارانی بە گەندەڵی گیران، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری رای گەیاند كە لە دوای لێكۆڵینەوە لەگەل تۆمەتبارێك دەست بەسەر 11 ملیۆن دۆلار و چوار ملیار دینار گیراوە.
وەك راگەیاندنی
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەك لە دادوەری لێكۆڵینەوەی دادگای ناوەندیی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی گواستەوە كە لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان لەگەڵ عەلی مەعاریج بەهادلی بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری دابەشكردن، دەست بەسەر 11 ملیۆن دۆلار و چوار ملیار دینار و ژمارەیەك موڵكوماڵ گیراوە و تا ئێستە لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.
شایەنی باسە لە بەرەبەیانی دوێنێ هێزە تەناهییەكانی عێراق هەڵمەتێكی گرتنی ژمارەیەك تۆمەتباری گەندەڵییان دەست پێ كرد و ژمارەیەك سیاسەتەوان و پەرلەمانتاری ئێستە و پێشوو و كارسازیان گرت و دەستیان بە لێكۆڵینەوە لەگەڵیان كردووە، جیا لەو پارە و بەڵگانەی لە ماڵەكانیان دۆزراونەتەوە، چاوەڕوان دەكرێت لە لێكۆڵینەوەكان چەندان تۆمەتباری تر و بڕی زیاتری پارە ئاشكرا ببێت.