هه‌ریه‌ك له ماركۆ رۆبیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ستیڤ ویتكۆفی نێرده‌ی تایبه‌تی تره‌مپ و جارید كۆشنه‌ری زاوای تره‌مپ له دانیشتنێكی كۆنگرێس ئاماده‌بوون و ورده‌كاری و پێشڤه‌چوونه‌كانی دانوستانیان بۆ كۆنگرێس خسته ڕوو، ئه‌مه‌یش به یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی گوێگرتن له به‌رپرسانی حكوومه‌ت دێ، له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه، له دوای واژووكردنی یاداشتی لێكگه‌یشتن له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران.
پێگه‌ی پۆله‌تیكۆ له زاری دوو
سه‌رچاوه‌ی ئاگه‌داره‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رۆبیۆ و ویتكۆف چه‌ندان جار بۆ كۆنگرێسمانان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئامانجی كۆشكی سپی له دانوستانن گه‌یشته به ڕێككه‌وتنی كۆتایی تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه ئێران نه‌توانێ پارێزگاری له یۆرانیۆمی ئاست به‌رزی پیتێنراوی خۆی بكات.
هاوكات ستیڤ ویتكۆف ئاشكرای كردووه، كه تیمی هونه‌ری و ته‌كنیكی له‌سه‌ر ئه‌و ڕێڕه‌وه كار ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن له گفتوگۆكان و بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌میش له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر كۆ ببنه‌وه.
له به‌رانبه‌ردا كۆنگرێسمانانی دیموكراته‌كان گوشارێكی قورسیان له‌سه‌ر هه‌ر سێ نوێنه‌ره‌كه‌ی حكوومه‌ت دروست كرد و ده‌یانه‌ویست سوودی ئه‌و ڕێككه‌وتنه و پاره‌ی گه‌ڕێنراوه‌ی بۆ ئێران بزانن، كه به گوێره‌ی یاداشتی لێكگه‌یشتن بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، هاوكات كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان گوشاریان ده‌كرد تا زانیاری وردتر له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی سزاكان و چاره‌نووسی گه‌رووی هورمز بزانن.