پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مڕۆ سێشه‌م ستیڤ ویتكۆف و جارید كۆشنه‌ر نێرده‌ی تایبه‌تی كۆشكی سپی بۆ دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران بگه‌نه ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر ئێران ڕه‌تی كرده‌وه، كۆبوونه‌وه له نێوان شاندی هه‌ردوولا له ده‌وحه ئه‌نجام بدرێت.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی
ئه‌مه‌ریكا له تروس سۆشیال بڵاوی كرده‌وه، دانیشتنی شاندی هه‌ردوولا سێشه‌م له ده‌وحه ئه‌نجام ده‌درێ و نوێنه‌رانی كۆشكی سپی كۆشنه‌ر و ویتكۆف ئاماده‌ی ده‌بن.
له به‌رانبه‌ردا كازم غه‌ریبئابادی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكرای كرد، كه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بڕیار لێ دراو له نێوان شاندی هونه‌ری ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌م هه‌فته‌یه بوونی نییه. ڕۆیشتنی شاندی ئێران بۆ قه‌ته‌ر بۆ گفتوگۆكردنه له‌باره‌ی پابه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ئه‌وه‌ی بڕیاری لێ دراوه.
ئه‌و ناڕوونییه‌ی ده‌ستكردنه‌وه به كۆبوونه‌وه‌كان له نێوان شاندی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له كاتێكدایه كه له هه‌ینی ڕابردووه‌وه تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ئاوه‌كانی هورمز هێرشیان ده‌كرده سه‌ر یه‌كتر و چه‌ندان جار بۆردمانی چڕی یه‌كتریان كرد، ئه‌مه‌یش جارێكی تر ئاستی گرژییه‌كانی به‌رز كرده‌وه و گومانی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له دانوستانه‌كان دروست كرده‌وه.