بەرپرسانی گەندەڵ بەرەو ئوردن رایان كردووە و عێراق داوایان دەكاتەوە

:: PM:12:28:30/06/2026 ‌
میدیای ئوردنی ئاشكرای دەكات، بەشێك لە بەرپرسان و سەرمایەدارانی گەندەڵ بەرەو ئوردن رایان كردووە، عێراقیش بە فەرمی داوای لەو وڵاتە كردووە رادەستیان بكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 30ی حوزەیران، میدیای ئوردنی ئاشكرای دەكات، بەشێك لە تۆمەتباران لە دۆسیەی گەندەڵی بەرەو ئوردن رایان كردووە، بە نووسراوی فەرمی عێراق داوایان دەكاتەوە كە حكوومەتی ئوردن رادەستیان بكاتەوە. 

بەگوێرەی زانیارییەكان، هەندێك لەو داواكراوانە بەرپرسن و هەندێكی تر سەرمایەدارن لە بوارەكانی ئۆتۆمبێل، بەرهەمی چپس، تەنانەت لە كەرتی تایبەتی تەندروستی كار دەكەن. سەرچاوە عێراقییەكانیش گوتوویانە بەغدا داوای كردووە دەست بە سامانی ئەو كەسانە بگیرێت جا لە ئوردن بن یان لە وڵاتێكی تر.

دوو رۆژە هەڵمەتێكی گەورەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق دەستی پێ كردووە و تا ئێستە دەیان بەرپرس گیراون.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل