سێ‌ كەس بە تۆمەتی دزینی پارەی قوربانیانی تیرۆر سزا دران

:: PM:01:21:30/06/2026 ‌
دادگای تاوانی دیالە، سزای 10ی ساڵ گرتنی بۆ سێ‌ فەرمانبەر دەركرد بە تۆمەتی ئەوەی پارەی قەرەبووی قوربانیانی تیرۆریان دزیوە.

ئەمڕۆ سێشەم 30ی حوزەیران، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق بڵاوی كردووەتەوە، سێ‌ فەرمانبەر لە دیوانی پارێزگای دیالە بە تۆمەتی گەندەڵی و دزینی پارە گیراون، دواتر سزای 10 ساڵ گرتنیان بۆ دراوە. 

روون كراوەتەوە ئەو سێ‌ كەسە 301 چەكی پارەیان دروست كردووە بۆ كەسانی وەهمی، دواتر پارەكەیان بۆ خۆیان بردووە. پارەكەیش بە ناوی قوربانیانی تیرۆر بە شەهید و بریندارەوە دزراوە.

چەند رۆژێكە لە عێراق هەڵمەتی گرتنی گەندەڵكاران دەستی پێ كردووە، سەرۆكی حكوومەتی عێراق دووپاتی دەكاتەوە ئەو ئۆپراسیۆنە تا ماوەیەكی زۆر بەردەوام دەبێت.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل