دەعمی: تۆمەتبارێكیان دەناسم فەلافلی دەفرۆشت ئێستە خانووەكەی بە 15 ملیۆن دۆلارە

:: PM:01:26:30/06/2026 ‌
د. غالب دەعمی مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی ئاشكرای دەكات، یەكێك لەو بەرپرسانە دەناسم كە بە تۆمەتی گەندەڵی گیراوە، ئەو پێشتر دوكانێكی بچووكی فەلافلی هەبوو، ئێستە خانووەكەی لە ناوچەی ئەمیراتە و بە 15 ملیۆن دۆلارە.

ئەمڕۆ سێشەم 30ی حوزەیران، غالب دەعمی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باس لەوە دەكات، یەكێك لەو بەرپرسانەی دوێنێ‌ گیراوە، بەر لە 2003 دوكانێكی فەلافلی هەبووە، بەڵام ئێستە خانوویەكی لە ناوچەی ئەمیرات هەیە، تەنیا ئەو خانووە بەهاكەی 15 ملیۆن دۆلارە. كۆشكەكەی زۆر لە كۆشكی حكوومەت گەورەترە.

دەعمی دەڵێ‌، "ئەو كەسە كرابووە سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان، بە خواستی خۆی دۆسیەكانی بەكار دەهێنا".

هەروەها باس لەوەیش دەكات ئەو بابەتەی بۆ سەرۆكی دەستەی دەستپاكی باس كردووە، ئەو گوتوویەتی، "من هەقم بەسەر ئەو بابەتەوە نییە و پەرلەمان دایناوە".

غالب دەعمی دەڵێ‌، "ئەمە هەڵەیەكی گەورەیە لە بنیاتی دەوڵەتی عێراقەوە هەیە".
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل