فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق، لەگەڵ ئیبراهیم كاڵن سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی توركیا "میت " كۆبووەوە و ئەنجوومەنی دادوەری دەڵێ، "باسیان لە بابەتی پێوەندیدار بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كردووە".
ئەمڕۆ سێشەم 30ی حوزەیران، لە بەغدا فایەق زێدان پێشوازیی لە شاندێكی میتی توركیا كردووە كە بە سەرۆكایەتیی ئیبراهیم كاڵن سەردانی بەغدایان كردووە.
لە راگەیەنراوێكدا كە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراقدا بڵاوی كردووەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی بابەتە پێوەندیدارەكانی پێوەیست بە بەرەنگاربوونەوەی ئەو تیرۆرە كراوە كە خەسڵەتێكی هەرێمایەتی هەیە و هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەكە دەكات، هەروەها باس لە گۆڕینەوەی زانیاری كراوە.
چەند رۆژێكە لە عێراقدا هەڵمەتێكی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە هاوكاری ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بەڕێوە دەچێت.