یەكێك لە تۆمەتبارانی گەندەڵی بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستی ئازاد كرا

:: PM:03:13:30/06/2026 ‌
میدیای عێراقی ئاشكرای دەكات، محەمەد سەیهوود پەرلەمانتاری خولی پێشوو و تۆمەتبار لە دۆسیەی گەندەڵی كە هاوكات ئامۆزای محەمەد شیاع سوودانییە، بە هۆی تێكچوونی باری تەندروستی بە كەفالەت ئازاد كراوە.

ئەمڕۆ سێشەم 30ی حوزەیران، میدیای عێراقی ئاشكرای دەكات، محەمەد سەیهوود بە كەفالەت ئازاد كراوە و هۆكارەكەیش تێكچوونی باری تەندروستیەتی.

دوێنێ‌ سەیهوود یەكێك بوو لەو بەرپرسانەی عێراق كە لەلایەن هێزەكانی دژەتیرۆری عێراقەوە بە تۆمەتی گەندەڵی گیرا.

سەیهوود یەكێك لە بەرپرسە دیارەكانی شیعە و ساڵانێكە ناوی لە چەندان دۆسیە هاتووە، هاوكات ئامۆزای محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی وەزیرانی پێشووی عێراقە.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل