عێراق: نابێت هیچ كۆلیژ و زانكۆیەكی تری ئەهلی بكرێتەوە

:: PM:03:58:30/06/2026 ‌
بەپێی بڕیارێكی عەبدولحوسێن مووسەوی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، نابێت هیچ كۆلیژ و زانكۆیەكی تری ئەهلی لە عێراق بكرێتەوە، دەبێت پێداچوونەوەیش بۆ خوێندنی ئەهلی لە عێراق بكرێت.

ئەمڕۆ سێشەم 30ی حوزەیران، وەزیری خوێندنی باڵای عێراق بڕیاری دا كردنەوەی كۆلیژ و زانكۆی ئەهلی لە عێراق رابگیرێت. دووپاتی كردووەتەوە ئەو بڕیارە هەر ئەمڕۆ جێبەجێ دەكرێت و تەنانەت نابێت بەشی نوێیش لە زانكۆكان بكرێتەوە.

لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە، ئەو بڕیارە لە چوارچێوەی تیڕوانینی ستراتیجی خوێندنی باڵادا هاتووە بۆ كۆنترۆڵكردنی خوێندنی ئەهلی، دووبارە پێداچوونەوە لە ئاستی فێركردن و زانستی و كوالێتی ئەكادیمی ئەو زانكۆیانە.

 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل