سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاشكرای كرد، ڕێنمایی بۆ سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌ركردووه، كه ژێرخانی حزبوڵای لبنانی له ناوچه‌كانی باشووری لبنان وێران بكه‌ن و هێزه‌كانیشمان له‌و وڵاته ناكشێنه‌وه تا حزبوڵا به ته‌واوی چه‌ك دانه‌نێت.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی
ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه سه‌رۆك وه‌زیران ڕێنمایی ئاراسته‌ی سوپای ئیسرائیل كردووه، كه سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان و ژێرخانی حزبوڵا له باشووری لبنان وێران بكه‌ن، جا ئه‌مه له‌سه‌ر زه‌وی یان له ژێر زه‌وی بێت.
نه‌تانیاهۆ له ڕێنماییه‌كه‌ی دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته سوپا هیچ شتێك له دوای خۆی جێ نه‌هێڵێت و هه‌موو شتێك جێبه‌جێ بكات كه پێی سپێردراوه.
هاوكات گڵۆپی سه‌وزی بۆ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵكردووه، كه له ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه و هێرشێك پێویسته وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كان بده‌نه‌وه و ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بن.
جیا له‌وه‌یش سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه سوپا له باشووری لبنان و ناوچه سنوورییه‌كان ناكشێته‌وه، تا حزبوڵا به ته‌واوی چه‌ك دانه‌نێت و دووباره نه‌بێته‌وه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان.