گه‌وره دانوستانكانی ئێرانی محه‌مه‌د باقر قالیباف ئاشكرای كرد، ئێران له‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌مارۆی به‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی سه‌پاندبوو، ته‌نانه‌ت به‌رمیلێك نه‌وتیشمان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه نه‌كرد، ئێسته‌یش كه گه‌مارۆكان هه‌ڵگیراون، توانیومانه زیاتر له 40 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ین.
له‌میانه‌ی دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی محه‌مه‌د باقر قالیباف
گوتی، له ماوه‌ی 50 تا 60 رۆژ كه گه‌مارۆی ئه‌مه‌ریكا سه‌پێنرابووه سه‌ر به‌نده‌ركانی ئێران به‌رمیلێك نه‌وتمان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه نه‌كردووه، ئێسته‌یش به فره‌وانی ده‌ستمان به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كردووه‌ته‌وه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی گوتی، تاران پێشینه به گفتوگۆ و دیپلۆماسییه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌به‌خشێت، به‌ڵام ئاماده‌ی به‌رده‌وامبوون و هه‌ڵبژاردنی بژاره‌ی جه‌نگیشه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ئێمه پابه‌ندین به یاداشتی لێكگه‌یشتن و خه‌ریكی گفتوگۆین، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌وه ڕه‌ت بكه‌نه‌وه كه له یاداشته‌كه هاتووه و پاشه‌كشه له دانوستانه‌كان هه‌بێت، ئه‌وا ئێمه ئاماده‌ی جه‌نگین و به توندی وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه.
قالیباف له‌باره‌ی به‌ره‌ی جه‌نگ له لبنان گوتی، لیژنه‌یه‌كی سه‌رپه‌رشتی كۆتاییهێنان به جه‌نگ له لبنان پێكهێنراوه، كه هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیشی تێدایه، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو میكانیزمی كاركردنی ئه‌و لیژنه‌یه باس بكات و ته‌نیا دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه ئێران سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دۆخی لبنانیش بخاته نێو ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا.