جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێویسته به به‌رده‌وامی دڵنیا ببێته‌وه له هه‌ڵگرتن و نه‌هێشتنی به‌رنامه‌ی ناوكی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌مه‌یش له ڕێی هه‌ڵمه‌تی پشكنینی به‌رده‌وام و ڕاسته‌وخۆ ده‌بێتز
ئه‌و قسانه‌ی ڤانس له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنی هات و
گوتی، تره‌مپ داوای لێكردووین كه یاداشتی لێكگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئێران وه‌ك ده‌رفه‌تێك به‌كاربهێنین بۆ دووباره پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی ئابووری دنیا به نه‌وت، دواتر سه‌یر ده‌كه‌ین كه دۆخه‌كه به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات.
زیاتر گوتی، سه‌رۆك تره‌مپ ده‌یه‌وێ كارته‌كان دووباره له‌گه‌ڵ ئێران ڕێك بخاته‌وه و سه‌یری خاڵه لاوازه‌كان بكات و بزانێ له كام لاوه ده‌توانرێ پێشكه‌وتن بهێنرێته دی.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد ، دۆخه‌كه به ته‌واوی گۆڕاوه له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌وان توانا سه‌ربازییه‌كانیان زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه و ئابوورییان زۆر لاوازه و ئیسرائیل و لبنانیش گفتوگۆ ده‌كه‌ن و گه‌یشتوون به ڕێككه‌وتن، تره‌مپ ده‌یه‌وێ دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام بن.
جه‌ی دی ڤانس له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "فۆكس نیوز" گوتی، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دۆخێكی زۆرباشدایه و ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی بێت، كه هه‌مووان خواستی ئه‌وه‌یان هه‌یه، ئه‌وا گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له ئێران ده‌بین، ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ندی مه‌رجه‌كان بن كه له یاداشت و ڕێككه‌وتنه‌كه بۆیان داده‌نرێ، به‌مشێوه‌یه به‌رنامه‌ی ناوكیان كۆتایی دێت و سوپا و توانا سه‌ربازییه‌كانیشیان به ته‌واوی لاواز بووه.