دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی تایبه‌تی تره‌مپ و جارید كۆشنه‌ری زاوای تره‌مپ گه‌یشتنه قه‌ته‌ر و له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولره‌حمان بن جاسم ئالسانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر كۆ بوونه‌وه و له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یشدا قه‌ته‌ر دووپاتی له به‌رده‌وامبوون له هه‌وڵه‌كانی بۆ ناوه‌ندگیریكردن له نێوان واشنتن و تاران كرده‌وه.
له
كۆبوونه‌وه‌كه دوا پێشڤه‌چوونه‌كانی گفتوگۆكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له چوارچێوه‌ی یاداشتی لێكگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوولا كه پێشتر واژوویان كردووه، تاوتوێ كرا، هه‌وڵه‌كان بۆ به‌هێزكردنی ئاسایش و جێگری ناوچه‌كه له ڕێی دیپلۆماسی و گفتوگۆ خرانه‌به‌رباس.
هاوكات باس له وه‌ستاندنی جه‌نگ له كۆماری لبنان و گرنگی جێگیری دۆخی ناوچه‌كه و بنیاتنانی كه‌شێك كه یه‌كێتی و سه‌روه‌ری خاكی لبنان به پارێزراوی بهێڵێته‌وه.
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه وه‌ك ئاژانسی هه‌واڵی قه‌ته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولره‌حمان بن جاسم ئالسانی گوتی، قه‌ته‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ له هه‌وڵه‌كانی وه‌ك ناوه‌ندگیر و پشتیوانی گفتوگۆ و جێبه‌جێكردنی یاداشتی لێكگه‌یشتن تا گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی فره‌لایه‌ن و ته‌واو له‌گه‌ڵ گفتوگۆكان ده‌بێت.