ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنالی ئه‌مه‌ریكی له ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه، كه تره‌مپ دیپلۆماسیه‌ت و گفتوگۆی خسته پێش ئه‌نجامدانی هێرشی فره‌وان و سه‌رتاسه‌ری بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران.
له‌باره‌ی هۆی پێشخستنی گفتوگۆ و دانوستان له به‌رانبه‌ر هێرشی سه‌رتاسه‌ری، سه‌رچاوه‌كان بۆ ڕۆژنامه‌كه دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشی فره‌وان و سه‌رتاسه‌ری بۆ سه‌ر ئێران، ناتوانرێ به‌رنامه‌ی ناوكی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ڕیشه‌كێش بكرێت، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای له تره‌مپ كرد، كه گفتوگۆ و دانوستان به ڕێگه چاره‌یه‌كی باشتر بزانێت.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، بژاره‌ی جه‌نگی فره‌وان و سه‌رتاسه‌ری له دژی ئێران خرایه به‌رده‌م تره‌مپ، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بژاره‌ی دیپلۆماسی هه‌ڵبژارد.
سه‌رچاوه‌كان دووپاتیان له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه، كه تره‌مپ ئێسته ڕازییه به ئه‌نجامدانی بۆردمانی سنووردار دژی ئێران، ئه‌گه‌ر تاران ئاگربه‌ست بشكێنێت و پێشێلی یاداشتی لێكگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو وڵات بكات.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و 60 ڕۆژه‌ی بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌ردوولا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا كه نه‌یانویستووه ناوی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن بۆ وۆل ستریت جۆرنال دووپاتیان كردووه، كه سه‌رۆك تره‌مپ لاری نییه له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دانوستانه‌كان بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن، كه 18ی ئاب/ئۆگه‌ستی ئه‌مساڵ 60 ڕۆژه‌كه كۆتایی دێت.