میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه، كه ئه‌دمیرال محه‌مه‌د ئه‌كبه‌ر زاده جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسداران بۆ كاروباری سیاسی له‌میانه‌ی ڕووداوێكی هاتوچۆ كۆتایی به ژیانی هات و گیانی له ده‌ست دا.
ئاژانسی میهری
ئێرانی بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌دمیرال محه‌مه‌د ئه‌كبه‌ر زاده به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له سه‌ر ڕێگه‌ی پارێزگه‌ی كرمان، گیانی له ده‌ست داوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، تیمی پۆلیسی هاتوچۆ و فریاكه‌وتن گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و ئه‌دمیرال ئه‌كبه‌رزاده‌یان گه‌یاندووه نزیكترین ناوه‌ندی پزیشكی، به‌ڵام به‌هۆی برینی قورسی جه‌سته‌ی نه‌توانراوه ڕزگار بكرێ و گیانی له ده‌ست داوه.
لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان ده‌ستیان به لێكۆلێنه‌وه له هۆكاری ڕووداوه‌كه كردووه و تا ئێسته‌یش هیچ ورده‌كارییه‌كیان له‌وباره‌وه نه‌خستووه‌ته ڕوو. نازانرێ ئایا ڕووداوه‌كه سروشتی بووه، یان پلان بۆ دانراو و به‌رنامه‌ڕێژكراو؟.
پێشتر ئیسرائیل له ناوخۆی ئێران چه‌ندان هێرشی تری هاوشێوه‌ی ئه‌نجام داوه، به تایبه‌ت له ساڵانی ڕابردوو كاتێك هه‌ڵمه‌تی كوشتنی زانا ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانی ده‌ست پێ كرد.به‌ڵام تا ئێسته ڕوون نییه، ئایا ئه‌مه ده‌ستی ده‌ره‌كی یان ناوخۆی له پشت بووه، یان ڕووداوێكی ئاسایی بووه.