به‌رپرسانی ئێران ڕه‌تیان كرده‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ نێرده‌ی كۆشكی سپی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆ نابنه‌وه، كه ئێسته له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هۆكاری ئه‌مه‌یش بۆ بۆردمان و توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌مه‌یش وای كردووه كه چاره‌نووسی دانوستانه‌كان و ئاشتی هه‌میشه‌یی گومانی زۆری له‌سه‌ر دروست ببێت.
ئاژانسی
ڕۆیته‌رز له زاری به‌رپرسانی ئێرانی بڵاوی كرده‌وه، كه ئاماژه‌یان به‌وه داوه ،كه پێویسته هه‌ردوولا پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست و یاداشتی لێكگه‌یشتن بن، كه به‌ر له كه‌متر له دوو هه‌فته له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م دۆسیه ئاڵۆز و كێشه له‌سه‌ره‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
هێمایان بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، ئه‌و پێشهاتانه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوو ڕووی دا، سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوولا تا ئێسته له‌یه‌كه‌وه دوورن به تایبه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی یاداشتی لێكگه‌یشتن، كه داوا له ئێران ده‌كات گه‌مارۆ له‌سه‌ر گه‌رووی هورمز هه‌ڵبگرێت، به‌رانبه‌ر به گێڕانه‌وه‌ی به‌شێك له پاره بلۆككراوه‌كانی، به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانه‌وێ گه‌مارۆ هه‌ڵبگیرێ و پاره‌یشیان نه‌داوه‌ته‌وه ئێران، هاوكات ماوه‌ی دانوستان له 60 ڕۆژ دیاریكراوه بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی كۆتایی.
ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ده‌وحه، له كاتێكدایه بڕیاربوو دوێنێ كۆ ببنه‌وه، به‌ڵام ئێران ڕه‌تی كرده‌وه، بۆیه دواجار زانیاری بڵاوكرایه‌وه كه شاندی هه‌ردوولا ئه‌مڕۆ كۆ ده‌بنه‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی ئێرانی بۆ ڕۆیته‌رز ئه‌مڕۆیش ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو ستیڤ ویتكۆفی نێرده‌ی تایبه‌تی تره‌مپ و جارید كۆشنه‌ری زاوای تره‌مپ گه‌یشتنه ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر.