سەرۆكی كۆریای باشوور ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی هان سیۆنگ سووك وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی وڵاتەكە پێشان دا، بەمەش دەبێتە دووەم ژن لە مێژووی وڵاتەكەدا كە ئەم پۆستە باڵایە بگرێتە دەست.
كانگ یو-جونگ، گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆكایەتیی كۆریای باشوور ڕای گەیاند، لی جیه میونگ سەرۆكی وڵاتەكەیان، ڕەزامەندیی لەسەر دەستنیشانكردنی هان سیۆنگ سووك پێشان داوە و بڕیارە لەمڕۆوە دەستبەكار بێت.
هان دەبێتە 50ـیەمین سەرۆك وەزیرانی وڵات و جێگەی كیم مین-سیوك دەگرێتەوە.
پڕۆژەی دامەزراندنی هان بە زۆرینەی 166 دەنگی بەڵێ بەرانبەر بە یەك دەنگی پووچەڵ، لە كۆی 167 پەرلەمانتار لە كۆبوونەوەی 30ـی حوزەیران پەسند كرا، ئەمەش لە كاتێكدایە كە پارتی "دەسەڵاتی گەل"ی ئۆپۆزسیۆن پرۆسەكەی بایكۆت كردبوو.