هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی ئەمەریکا لە دەریای عەرەب نیشتنەوەی ناچاری ئەنجام دەدات

:: PM:09:10:01/07/2026 ‌
ئەمڕۆ چوارشەم یەکی تەمووزی 2026، کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕای گەیاند، هێلیکۆپتەرێکی سەربازییان نیشتنەوەیەکی ناچاریی ئەنجام داوە و توانراوە سێ کەس لە تیمی هێلیکۆپتەرەکە ڕزگار بکرێن.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئەوەی نیشتنەوەی ناچاریی هێلیکۆپتەرەکە لە ئەنجامی کارێکی دوژمنکاری بووبێت، و لە هۆکاری ڕووداوەکە دەکۆڵینەوە.

زیاتر ڕوونی کردووەتەوە کە نیشتنەوەکە لە دەریای عەرەب بووە، و توانراوە سێ کەس لە کۆی چوار ئەندامەکەی تیمەکە ڕزگار بکرێن کە دۆخی تەندروستییان جێگیرە. هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە یەکەکانی دەریاییی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا، لە ئێستەدا بەدوای ئەو ئەندامەی تیمی هێلیکۆپتەرەکەدا دەگەڕێن کە بێسەروشوێن بووە.


وشە - پۆڵا مەحموود