ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كردووەتەوە، زۆرینەی
ئێرانییەكان بەشداری مەراسیمی ناشتنی خامنەیی ناكەن، ترس لە هێرش و كردەی توندوتیژی
یەكێك لە هۆكارەكانە و هۆكاری دووەمیش ئابوورییە چونكە پارەیەكی زۆر لە مەراسیمەكە
خەرج دەكرێت لەكاتێكدا بژێوی خەڵك زۆر خراپە.
ئەمڕۆ هەینی سێی تەمووز دەست بە مەراسیمی
ناشتنی عەلی خامنەیی رابەری پێشووی كۆماری ئیسلامی ئێران كرا، بەپێی كارنامەی مەراسیمەكە،
رۆژی یەكەم و دووەم لە تاران دەبێت و دواتر بۆ شارەكانی تری ئێران و دوو شاری عێراقی
دەگوازرێتەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كردووەتەوە، بە
دوو هۆكار ئێرانییەكان خۆیان بەدوور دەگرن و بەشداری لە مەراسیمەكە ناكەن، یەكەمیان
هۆكاری تەناهییە لەوە دەترسێن هێرشێك ئەنجام بدرێت یان رووبەڕووی توندوتیژی و كردەی
تیرۆریستی ببنەوە. هۆكاری دووەمیش ناڕەزاییە لەو پارە زۆرەی لە مەراسیمەكە خەرج دەكرێت
لە كاتێكدایە بژێوی خەڵك زۆر خراپە.
لە راپۆرتەكە
دووپاتی ئەوە كراوەتەوە ناشتنی خامنەیی و مەراسیمەكەی هەر وەك مەراسیمە ئاینی و سیاسییەكان
پێوەندی بە كەمینەیەك هەیە و هەمووان تێیدا بەشدار نابن.