هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا و فڕه‌نسا ئاشكرایان كرد، كه ئاماده‌ن بۆ بڵاوه‌پێكردنی نێرده‌یه‌كی سه‌ربازی فره‌ڕه‌گه‌ز بۆ ئاوه‌كانی گه‌رووی هورمز به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ئازادی كه‌شتیوانی له گه‌رووه‌كه و به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوڵتاننشینی عومان، بۆ گه‌ره‌نتیكردنی سه‌لامه‌تی هاتوچۆی كه‌شتییه‌كان له ناوچه‌كه.
هه‌ریه‌ك له ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا و كیه‌ر ستارمه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌ش ئاشكرایان كرد، گه‌رووی هورمز شاده‌مارێكی زیندووی ئابووری جیهانه و تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كان به سه‌لامه‌تی له‌و ڕێڕه‌وه ئاوییه، بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیا گرنگ و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه.
له به‌شێكی تری
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، سوڵتاننشینی عومان ڕه‌زامه‌ندی داوه كه له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و فڕه‌نسا به هاوبه‌شی كار بكات و ده‌سته‌به‌ری سه‌لامه‌تی و سه‌روه‌ری ئاوه‌كانی ناوچه‌كه بكه‌ن.
هاوكات هه‌ریه‌ك له له‌نده‌ن و پاریس دووپاتیان له ئاماده‌یی ته‌واو بۆ بڵاوه‌پێكردنی نێرده‌یه‌كی سه‌ربازی فره ڕه‌گه‌ز له گه‌رووی هورمز به ئامانجی پاراستنی كه‌شتییه‌كان و ڕێزگرتن له سه‌رجه‌م وڵاتان و یاسای نێوده‌وڵه‌تی له‌و ناوچه‌یه.
هه‌ردوو وڵات پابه‌ندبوونی خۆیشیان به جێگیری ناوچه‌كه و ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری وڵاتان و هاریكاری له‌گه‌ڵ هاوبه‌شانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی ئابووری دنیا و كه‌شتیوانی له‌و ڕێڕه‌وه ئاوییه نێوده‌وڵه‌تییه دووپات كردووه‌ته‌وه.