یەرەكە ناسنامەی چوار شەهیدی خۆی ئاشكرا كرد كە لە هێرشی هێزەكانی ڕژێمی ئێران لە سنووری مهاباد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، گیانیان لە دەست داوە.
ئەمڕۆ شەموو چواری تەمووز، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی یەكینەكانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی كوردستان "یەرەكە" رای گەیاند، فشارەكانی ڕژێمی ئێران لەسەر گەلیش زۆر زیادیان كردووە، ڕژێمی ئێران بەو هێرش و كردەوانەی دەیكات، دەیەوێت شكستی خۆی بشارێتەوە و خۆی بە سەركەوتوو پێشان بدات.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی یەكینەكانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی كوردستان (یەرەكە)، بە ڕاگەیەنراوێكی نووسراو ناسنامەی ئەو چوار شەهیدەی بڵاو كردەوە كە لە هێرشی ڕژێمی ئێران لە سنووری شاری مەهاباد شەهید بوون.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا یەرەكە جگە لە ئاماژەدان بە شەهیدبوونی چوار گەریلاكەیان، ڕاشی گەیاند كە كوژراو و بریندار لە هێزەكانی سوپای پاسدارانیش هەیە كە تێیاندا كەسانی پلەباڵاش هەن.
بەرەكە دەڵێت، شەهیدەكانیان ئەم ناوانەن، زارین ئاكباش شوێنی لەدایكبوونی "تەتوان". پەرستوو سەفایی پوور شوێنی لەدایكبوونی "مەریوان". خەلیل چیچەك شوێنی لەدایكبوونی "مووش". ڕەسووڵ یەگانە شوێنی لەدایكبوونی "خۆیی".