حكوومەتی زەیدی دەست بە گرتنی قاچاخچییەكانی نەوت دەكات

:: PM:12:07:04/07/2026 ‌
چەند ماڵپەڕێكی عەرەبی و عێراقی ئاشكرای دەكەن كە لە عێراقدا، دەست بە هەڵمەتێكی تایبەت كراوە بۆ گرتنی ئەو كەسانەی قاچاخچێتیی نەوت دەكەن. تا ئێستەیش حكوومەتی عێراق هیچ روونكردنەوەیەكی نەداوە.

ئەمڕۆ شەموو چواری تەمووز، چەند ماڵپەڕێكی عەرەبی و عێراق لەوانە رۆژنامەی شەرق ئەوسەت و سۆمەرییە نیوز بڵاویان كردووەتەوە، هێزە تەناهییەكانی عێراق دەستیان بە گرتنی ئەو كەسانە كردووە تاوانی قاچاخچێتی نەوت دەكەن. هەڵمەتەكەیش شەوی پێنجشەم دەستی پێ كردووە و تا بەرەبەیانی دوێنێ‌ "هەینی". 

هەڵمەتەكە جیا لە بەغدا، لە چەندان شاری تریش بەڕێوە چووە، لەوانە لە میسان و سەڵاحەدین. تا ئێستە حكوومەت هیچ روونكردنەوەیەكی نەداوە.

دوێنێ‌ وا بڵاو كرایەوە كە هێزێكی دژەتیرۆری عێراق هێرشی كردووەتە سەر كێڵگەیەك لە ناوچەی دۆرەی بەغدا. كێڵگەكە لەلایەن میلیشیایەكەوە داگیر كراوە، بۆیە لە نێوان هێزە عێراقییەكە و میلیشیاكە شەڕ و پێكدانان دروست بووە و هیچ وردەكارییەكی تریش بڵاو نەكراوەتەوە.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل