كابینەی حكوومەتی زەیدی دوای سەردانەكەی بۆ واشنتن یەكلا دەبێتەوە

:: PM:04:26:04/07/2026 ‌

كابینەی حكوومەتی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە 14ی ئایاری رابردوو بە ناتەواوی لە پەر لەمانی عێراق متمانەی وەرگرت، تا ئێستە نۆ وەزارەتی بەتاڵن، لەوانە ناوخۆ و بەرگری، سەركردەیەكی چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئاماژە دەكات كە تەواوكردنی كابینەی حكوومەتی زەیدی پێوەستە بە ئەنجامی سەردانەكەی بۆ واشنتن.

عامر فایز پەرلەمانتاری شیعە ئاماژە دەكات، بڕیارە پەرلەمانی عێراق دووشەمی داهاتوو دەست بە دانیشتنەكانی دووەم وەرزی یاسادانانی بكات، بەڵام دەنگدان لەسەر تەواوكردنی كابینەی حكوومەتی نوێی عێراق بۆ قۆناغی داهاتوو دێتە دواخستن، چوارچێوەی هاوئاهەنگی تەواوكردنی كابینەكەی بە ئەنجامی سەردانەكەی بۆ واشنتن بەستووەتەوە.

روونی كردەوە، بڕیارە زەیدی لە دوای تەواوبوونی گفتوگۆكانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان ناوی كاندیدانی بۆ وەزارەتە بەتاڵەكان پێشكەش پەرلەمان بكات، بەڵام دەنگدانی پەرلەمان لەسەر وەزارەتە بەتاڵەكان تا دوای سەردانی بۆ واشنتن بەڕێوە ناچێت، ئەوەش بەهۆی بەردەوامبوونی ناكۆكی و بەربەستەكان پێوەست بە ناوی هەندێك لە كاندیدان.

فایز ئاماژەی كرد، تا ئێستە ژمارەیەك لە هێزە سیاسییەكان كار لەسەر ناوی كاندیدانیان دەكەن بۆ وەزارەتەكانی بەریان دەكەوێت، ئەوەش تەواوكردنی كابینەی حكوومەتەكەی ئێستە دوا خستووە، ئێستە نۆ وەزارەتی كابینەی حكوومەتەكە بەتاڵن و تا ئێستە لەناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی و پەرلەمانی عێراقیش باسی كەمكردنەوە و زیادكردنی وەزارەتی نوێ بۆ كابینەی حكوومەت نەكراوە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل