سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق داوای له هاووڵاتییانی عێراق كرد، كه زانیاری و ورده‌كاری له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی به لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان بده‌ن، له به‌رانبه‌ردا پاداشتێكی دارایی باش ده‌كرێن.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی
عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق ئاگه‌داری سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی عێراق ده‌كات، كه زانیاری له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی و پاره‌ی گشتی دزراو بده‌ن و به‌شدار بن له ئاشكراكردن و گێڕانه‌وه‌ی بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی، ئه‌مه به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی شه‌رعی و ئاكاری و نیشتمانییه.
ئاماژه‌ی داوه، پاراستن و گێڕانه‌وه‌ی پاره به‌هه‌ده‌ردراو و دزراوه‌كان ئه‌رك و پابه‌ندییه‌كه كه له به‌رنامه‌ی كاری حكوومه‌تی زه‌یدی دووپاتی لێ كراوه‌ته‌وه و به پێویستیش ده‌زانرێ كه هاووڵاتییان له‌م ئه‌ركه به‌شدار بن و زانیاری به حكوومه‌ت بده‌ن.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، زه‌یدی فه‌رمانی كردووه كه پاداشتێكی دارایی باش به‌و كه‌سانه بده‌ن كه زانیاری له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی ده‌ده‌ن به گوێره‌ی یاسا، وه‌ك ڕێزگرتنێك بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه كه به ئه‌ركی نیشتمانی خۆیان هه‌ڵده‌ستن و پشتیوانی پرۆسه‌ی ڕیشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی و پاراستنی سامانی گشتی ده‌كه‌ن.
له داهاتوویه‌كی نزیك به‌سته‌رێكی تایبه‌ت بۆ گه‌یاندنی زانیاری و دروستكردنی پێوه‌ندی له نێوان حكوومه‌ت و خه‌ڵك ده‌كرێته‌وه‌و تا زانیاری و به‌ڵگه له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی پێشكه‌ش بكه‌ن.