ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی سووریا رای گەیاند كە بڕیارە بەمنزیكانە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فڕەنسا سەردانی دیمەشق بكات و چاوی بە بەرپرسە باڵاكانی ئەو وڵاتە بكەوێت و باسی پێوەندییەكانی هەردوو وڵات بكەن.
ئەو سەردانەی سەرۆكی فڕەنسا بۆ سووریا یەكەم سەردانیەتی بۆ سووریا لە دوای رووخانی بەشار ئەسەد لە كۆتایی 2024، سێیەم سەردانی سەرۆكێكی دنیایە بۆ سووریا لە دوای سەردانی هەریەك لە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر لە 2025 و ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراینا لە 2026.
بەپێی
بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتیی سووریا، لەو سەردانەی ماكرۆن بۆ سووریا ژمارەیەك وەبەرهێنەر و نوێنەری كۆمپانیا فڕەنسییەكان هاوەڵی دەبن، ئەوەش بۆ پتەوكردنی هاریكاریی ئابووری لە نێوان هەردوو وڵات، دووپاتی كردەوە كە گفتوگۆكانی هەردوو وڵات لەسەر پەرەسەندن و دۆخی ناوچەكە و نێودەوڵەتی چڕ دەبێتەوە.
بەو سەردانە ماكرۆن دەبێتە یەكەم سەرۆكی فڕەنسا لە 2009ەوە سەردانی دیمەشق بكات، كە پێشتر نیكۆلا ساركوزی سەرۆكی پێشووتری فڕەنسا سەردانی سووریا كردبوو، هەروەها دەبێتە یەكەم سەركردەی وڵاتێكی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا سەردانی دیمەشق دەكات، ئەوەش لە دوای سەردانێكی ئەحمەد شەرع بۆ پاریس لە ئایاری 2025.