سه‌رچاوه‌ك ئاشكرای كرد، كه شه‌وی ڕابردوو هێزێكی ته‌ناهی له پارێزگه‌ی سه‌ڵاحه‌دین هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی كارمه‌ندێكی پاڵاوگه‌ی بێجی و توانیویانه ملیاران دینار و ملیۆنان دۆلار و چه‌ندان ئۆتۆمبێل له ماڵه‌كه‌ی ده‌ست به‌سه‌ردا بگرن، چونكه ئه‌مه پێوه‌سته به دۆسیه‌ی عه‌دنان جومه‌یلی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ "
شه‌فه‌ق نیوز" گوتی، هێزێكی تایبه‌ت شه‌وی ڕابردوو هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی كارمه‌ندێكی پاڵاوگه‌ی بێجی كه هاوبه‌شی جومه‌یلی بووه له شارۆكه‌ی شه‌ڕگاتی سه‌ر به پارێزگه‌ی سه‌ڵاحه‌دین، له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یشدا توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر سێ ملیار دیناری عێراق و نزیكه‌ی 2.3 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بگرن، سه‌رجه‌می ئه‌و پارانه‌یش له ماڵی ئه‌و كارمه‌نده‌ی پاڵاوگه‌ی بێجی حه‌شاردرا بوو.
هاوكات ئه‌و هێزه ده‌ستیان به‌سه‌ر چوار ئۆتۆمبێل له جۆره‌كانی تۆیۆتا هیلۆكس، بی ئێم ده‌بلیو، شۆڤرلێت تاهۆی، كادیلاك دا گرتووه. به پشتبه‌ستن به دانپێدانه‌كانی عه‌دنان جومه‌یلی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجام درا.
ماوه‌یه‌كه حكوومه‌تی عێراق ده‌ستی كردووه به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی، به‌وهۆیه‌وه‌یش تا ئێسته به ملیاران دینار و ملیۆنان دۆلار ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و نزیكه‌ی 50 كه‌س گیراون و چه‌ندانی تریش فه‌رمانی گرتنیان بۆ ده‌ركراوه و جموجۆڵه‌كانیش به‌رده‌وامیان هه‌یه.