وەزارەتی ناوخۆی عێراق: بەرپرسێكی تر بە سێ‌ ملیۆن دۆلار و 750 ملیۆن دینارەوە گیرا

:: PM:03:24:06/07/2026 ‌
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رای گەیاند هێزە تەناهییەكانی عێراق حەمەد جومەیلییان گرتووە كە بەرپرسی گرێبەست بووە لە پاڵاوگەی بێجی، سێ‌ ملیۆن دۆلار و 750 ملیۆن دینار لە ماڵەكەیدا هەبووە.

ئەمڕۆ دووشەم شەشی تەمووز، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرای كرد، هێزە تەناهییەكانی عێراق حەمەد جومەیلییان گرتووە كە بەرپرسی بەشی گرێبەستەكان بووە لە پاڵاوگەی بێجی و نزیكایەتی لەگەڵ عەدنان جومەیلی بریكاری وەزارەتی نەوت هەیە.

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە لە ماڵەكەی حەمد جومەیلی، بڕی سێ‌ ملیۆن دۆلار و 750 ملیۆن دینار دۆزراوەتەوە.

چەند سەعاتێك لەمەوبەر ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، تا ئێستە بڕی 127 ملیار دینار و 24 ملیۆن دۆلار لە ماڵی عەدنان جومەیلی بریكاری وەزیری نەوت دۆزراوەتەوە كە لە مانگی پێنجەوە گیراوە.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل