تەواوكردنی پێكهێنانی كابینەی حكوومەتەكەی عەلی زەیدی تاوتوێ‌ كرا

:: PM:05:11:06/07/2026 ‌
شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی لەگەڵ  نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆبوونەوە.

بە گوێرەی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، پێداچوونەوەیان بە دۆخی سیاسی گشتی عێراق و ناوچەكەدا كرد، جگە لەوەی چەند بابەتێكی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ كرا.

هەردوولا دووپاتیان لە گرنگی تەواوكردنی پێكهێنانی كابینەی حكوومەتەكەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق و پێویستی پاڵپشتیكردنی بەرنامە و دەستپێشخەرییەكانی حكوومەتی نوێ بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات كردەوە.

هەروەها دووپات لە بەردەوامی دیالۆگ لە نێوان هێزە سیاسییەكان كرایەوەبۆ بەهێزكردنی پڕۆسەی سیاسی و دروستكردنی كەشێكی ئەرێنی و بنیاتنان لە خزمەت بەرژەوەندی گشتیدا.



وشە - وشه‌