پێگه‌ی ئه‌كسیۆسی ئه‌مه‌ریكی له زاری به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران به دوو مووشه‌ك هێرشی كردووه‌ته‌وه سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له‌وكاته‌ی خه‌ریكبوون به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕ ببێت.
ئه‌و به‌رپرسه
ئه‌مه‌ریكییه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، كه هێرشه‌كه زیانی گه‌وره‌ی به دوو كه‌شتی گه‌یاندووه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی به‌دوا دا نه‌هاتووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌سته‌ی چاودێری بازرگانی ده‌ریایی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڵاوی كرده‌وه، كه كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر له كه‌ناراوه‌كانی سوڵتاننشینی عومان به مووشه‌ك هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ده‌سته‌كه هاتووه، كه‌شتییه‌كه ئاگه‌داری كردوونه‌ته‌وه، كه له لای چه‌پییه‌وه هێرشی مووشه‌كی كراوه‌ته سه‌ر و به‌وهۆیه‌وه ئاگر له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه به‌رز بووه‌ته‌وه، له‌و كاته‌ی خه‌ریكی ڕۆیشتن به‌ره‌و ناوچه‌كانی باشوور و ده‌ریای عه‌ره‌ب بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
ئاماژه دراوه، كه‌شتییه‌كه له دووری هه‌شت میل له كه‌ناری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری لیمای سوڵتاننشینی عومان بووه.