نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێ، "ئەوەی لە سەردەمی حكوومەتی پێشوو رووی دا گەندەڵی نەبوو، بەڵكو تاڵان بوو".
ئەمڕۆ سێشەم حەوتی تەمووز، كەناڵی
وەن نیوز لێدوانێكی نووری مالیكی بڵاو كردووەتەوە كە ستایشی هەوڵەكەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران دەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
مالیكی پێی وایە ئەوەی لە سەردەمی حكوومەتی محەمەد شیاع سوودانی رووی دا، گەندەڵی نەبوو، بەڵكو تاڵان بوو، مالیكی لە بری تاڵان وشەی "فەرهوود" بەكار دەهێنێت و دەشڵێ، "گەندەڵییەكە تەنیا لە دۆسیەی عەدنان جومەیلی بریكاری وەزارەتی نەوت قەتیس نابێت، بەڵكو دەگاتە گەندەڵیی كارەبا و بەندەرەكانی عێراق".
لەبارەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كە بە ناوی زەبری سپێدە "صولە الفجر" ناسراوە لە 28ی مانگی رابردوو لە ناوچەی سەوزی بەغدا رووی دا، مالیكی دەڵێ، "سەرەتا وا مەزندە كرا ئەمە كودەتایە، بەڵام دەركەوت ئۆپراسیۆنەكە بۆ راستكردنەوەی كارەكانی دەوڵەتە".