كۆشكی ئەلیزێ: لە كاتی تەقینەوەدا ماكرۆن بۆ دیداری شەرع ڕۆیشتووە

:: AM:11:15:07/07/2026 ‌
كۆشكی ئەلیزێی فڕەنسا ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و ئاشكرای كردووە، ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فڕەنسا تەنانەت گوێی لە دەنگی تەقینەوەكەی دیمەشقی پایتەختیش نەبووە، لەو كاتەی تەقینەوەكە ڕووی داوە، لە ڕێگەدا بووە بۆ كۆشكی سەرۆكایەتیی سووریا بۆ دیداری ئەحمەد شەرع.

كەمێك پێش ئێستە چەند بۆمبێكی چێنراو لە دیمەشقی پایتەخت و لە نزیك ئەو هۆتێلەی كە ئیمانوێل ماكرۆنی تێدا دەمایەوە ڕووی دا.

دوێنێ ئیمانوێل ماكرۆن بە سەردانێكی فەرمی به‌ر له‌ چوونی بۆ ئه‌نكه‌ره‌ و به‌شداری له‌ لووتكه‌ی وڵاتانی ناتۆ، گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا، دوای تەقینەوەكەی بەیانی ئەمڕۆیش، شەقامەكانی دەوروبەری شوێنی تەقینەوەكە داخران و ڕێوشوێنی تەناهی توند گیرایەبەر.

سەردانەكەی ماكرۆن بۆ دیمەشق، گرنگییەكی تایبەت و گەورەی بۆ حكوومەتی سووریا هەیە، چونكە ئەمە یەكەم سەرۆكی وڵاتێكی ئەوروپی و وڵاتانی ڕۆژئاوایە بۆ سووریا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د