مارك رووته ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" ئاشكرای كرد، كه هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردوو و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران زۆر گرنگ و پێویست بوو.
رووته به‌ر له چوونی بۆ هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی وڵاتانی ناتۆ له ئه‌نكه‌ره قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌وانان كرد و گوتی، كاتێك ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست بوونی هه‌بێت و ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پێشێلی ئه‌و ڕێككه‌وتنه بكات، له‌و باوه‌ڕه‌دام كه زۆر گرنگ و پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌وپه‌ڕی به‌هێزییه‌وه وه‌ڵامی ئێران بداته‌وه.
ئه‌و قسانه‌ی مارك
رووته له كاتێكدایه كه شه‌وی ڕابردوو و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سوپای ئه‌مه‌ریكا 80 ئامانجی گرنگ و ستراتیجی و سه‌ربازی ئێرانی له كه‌ناراوه‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته بۆردمان كرد و سێنتكۆمیش دووپاتی له‌و زانیارییانه و كۆتاییهاتنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران له به‌رانبه‌ر هێرشی بۆ سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان ڕاگه‌یاند.
ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و به‌وهۆیه‌وه به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به مووشه‌ك و درۆن كوێت و به‌حرێنی بۆردمان كرد، به گوێره‌ی قسه‌ی هێزه‌كانی ئێرانیش، بۆردمانه‌كانیان ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان له به‌حرێن و كوێت كردووه‌ته ئامانج.