سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌می كۆتاییهاتنی گه‌ڕێكی تری بۆردمانكردنی ئێرانی ڕاگه‌یاند، كه له شه‌وی ڕابردووه‌وه ده‌ستی پێ كرد و تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌رده‌وامی هه‌بوو.
له
ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "سێنتكۆم" هاتووه، گه‌ڕێكی تری بۆردمان له دژی ئێران شه‌وی چوارشه‌م له‌سه‌ر پێنجشه‌م ده‌ستیان پێ كرد و ئامانج لێی له‌ناوبردنی تواناكانی ئێران بوو له هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان و ده‌ریاوانه بێتاوانه‌كان له گه‌رووی هورمز.
ئاماژه‌ی داوه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا 90 ئامانجی سه‌ربازی ئێرانیان له شه‌وی ڕابردوو تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بۆردمان كرد، كه سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی و خاڵه‌كانی چاودێری كه‌ناراوه‌كان و پێگه‌كانی هه‌ڵگرتنی مووشه‌ك و درۆن و توانای ده‌ریایی و ژێرخانی لۆجستی سه‌ربازی به درێژایی كه‌ناراوه‌كانی ئێران كرانه ئامانج و به ته‌واوی وێران كران.
شه‌وی سێشه‌م له‌سه‌ر چوارشه‌میش ئه‌مه‌ریكا به‌هه‌مانشێوه 80 ئامانجی ئێران و 60 به‌له‌می سوپای پاسدارانی به وردی بۆردمان كرد، ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامی وه‌ڵامی هێرشی ئێران بۆ سه‌ر سێ كه‌شتی بازرگانی له ڕۆژی سێشه‌م كه له ئاوه‌كانی هورمز جووڵه‌یان ده‌كرد.