ئێران بۆردمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا حه‌وت كوژراو و 78 برینداری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه‌

:: AM:11:16:09/07/2026 ‌
وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاشكرای كرد، لە ئەنجامی بۆردمانەكانی دوو ڕۆژی ڕابردووی ئەمەریكا بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی ئێران، بەلایەنی كەمەوە 14 كەس كوژراون و 78 كەسی تریش بریندار بوون.

سەرۆكی ناوەندی پێوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران حوسێن كرمانپوور، لە پۆستێكی لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی، لە كاتێكدا ئاگربەست بوونی هەیە، بەڵام ئەمەریكا سەرەڕای ئەوەیش لە چوارشەم و پێنجشەم پێنج پارێزگای ئێرانی بۆردمان كرد.

ئاماژەی داوە، لە ئەنجامی ئەو بۆردمانانە تا ئێستە 14 كەس كوژراون و 78 كەسی تریش بریندار بوون، 47 لە بریندارەكان تا ئێستەیش لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە و چارەسەر دەكرێن.

بۆردمانی چوارشەم و پێنجشەمی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران، لە وەڵامی هێرشی ئێران بۆ سەر سێ كەشتیی بازرگانی لە گەرووی هورمز دەگەڕێتەوە و واشنتن دووپات لەوە دەكاتەوە، پێشێلكارییەكانی ئاگربەست لەلایەن ئێرانەوە، وەڵامی كەمەرشكێنی ئەمەریكای لێ دەكەوێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە كاتی ڕۆیشتنەوەی لە ئەنكەرەوە بۆ ئەمەریكا، بۆ ڕۆژنامەوانان گوتی، وەڵامی ئێمە بۆ دەستدرێژییەكانی ئێران 20 هێندە فراوانتر و بەهێزتر دەبێت.


وشە - باز ئه‌حمه‌د