سەرچاوەیەکی تورکی ئەمڕۆ هەینی 10ی تەمووزی 2026، ڕای گەیاند کە ئەنقەرە بڕیاری داوە لە ئێستەدا بەشداری نەکات لە دەستپێشخەریی دامەزراندنی "بانکێکی بەرگریی جیهانی" کە لەلایەن کەنەداوە ڕاگەیەنراوە.
ئاژانسی "ڕۆیتەرز" لە زاری سەرچاوەکەوە گواستیەوە، بڕیارەکە دوای ڕاوێژکردن لە نێوان دەستەی پیشەسازییەکانی بەرگریی تورکیا و وەزارەتەکانی بەرگری، دەرەوە و دارایی دەرچووە و بەباش زانراوە کە بەشداریی ئەو پڕۆژەیە نەکەن.
ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، لە میانی لووتکەی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) کە لە ئەنقەرە بەڕێوە چوو، دەستپێشخەرییەکەی بۆ دامەزراندنی ئەو بانکە ڕاگەیاند.
ئامانج لە دامەزراندنی ئەم بانكە نوێیە، دابینكردنی پاڵپشتیی داراییە کە ڕەنگە بگاتە 100 ملیار پاوەندی ئیستەرلینی (نزیكەی 133 ملیار دۆلار)، بۆ پشتگیریكردنی پیشەسازییەکانی بەرگری و ژێرخانی تەناهی لە وڵاتانی هاوپەیمان، ئەمەش لە ڕێگەی میکانیزمێکی فرەلایەنەی دارایی بە تێچوویەکی کەمتر لە قەرزە ئاساییەکان.