ئەڵمانیا سەربازەكانی لە هەولێر دەكێشێتەوە و سەربازگەكەی دادەخات

:: PM:04:29:10/07/2026 ‌
گۆڤاری دێر شپێگلی ئەڵمانی ئاشكرای دەكات ئەڵمانیا دوایین سەربازەكانی خۆی لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو لە هەولێر دەكێشێتەوە و بە یەكجاریی سەربازگەكەی دادەخات.

ئەمڕۆ هەینی 10ی تەمووز رۆژنامەی دێر شپیگڵی ئەڵمانی باس لەوە دەكات، بەرلین بەنیازە دوایین سەربازەكانی خۆی لە هەولێر بكێشێتەوە، سەربازەگەی كە لە دەوروبەری هەولێرە دابخات. 

ئاژانسی رۆیتەرز زانیارییەكانی لە گۆڤارە ئەڵمانییەكە وەرگرتووە، كە باسی لەوەیش كردووە بەگوێرەی زانیارییەكانی لیژنەی بەرگی لە پەرلەمانی ئەڵمانیا لە كۆتایی ئەیلوول داهاتوو سەربازەكە دەكشێنەوە و كە ژمارەیان سی كەسە. 

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كەمكردنەوەی ژمارەی هێزەكانی ئەڵمانیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێوەندی بە گرژییەكانی جەنگی ئێرانەوە هەیە.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل