فڕەنسا: دەبێت ئێران واز لە پشتیوانی میلیشیاكانی عێراق و وڵاتانی تر بهێنێت

:: PM:05:44:10/07/2026 ‌
نوێنەری فڕەنسا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای لە ئێران كرد دەستبەجێ‌ واز لە پشتیوانی میلیشیاكانی لە عێراق و لبنان و یەمەن و سووریا بهێنێت.

ئەمڕۆ هەینی 10ی تەمووز لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە سەر داوای بەحرێن و پێنج وڵاتی تری ئەوروپی دانیشتنێكی تایبەت بە ئێران بەڕێوەچوو.

لە دانیشتنەكەدا جیرۆم بۆنافون نوێنەری فڕەنسا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای لە ئێران كرد، واز لە پشتیوانی میلیشیاكانی بهێنێت لە ناوچەكەدا كە ئەو میلیشیایانە هۆكارن بۆ ناسەقامگیری لە ناوچەكەدا.

هەروەها داوایشی كرد دەستبەجێ ئێران گەرووی هورمز بكاتەوە و هاوكار بێت لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل