دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە پەیامێكی كورتدا رای گەیاند، ئێران داوای بەردەوامی دانوستاندنی كردووە و ئەمەریكایش رازی بووە. ترەمپ دەشڵێ، "بە راشكاوی پێمان راگەیاندوون كە ئاگربەست تەواو بووە".
ئەمڕۆ هەینی 10ی تەمووز دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە پەیامێكی كورتدا لە ترووس سۆشیاڵ دەڵێ، "كۆماری ئیسلامی ئێران داوای بەردەوامی دانوستاندنی لێ كردووین، ئێمەیش رازی بووین".
ترەمپ دووپاتیشی دەكاتەوە كە ئاگربەست كۆتایی هاتووە و دەڵێ، "بەڵام ئەمەریكا بە روونی و راشكاوی پێی راگەیاندوون ئاگربەست كۆتایی هاتووە".
هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ لە كاتی بەشداربوونی لە لووتكەی ناتۆ لە ئەنقەرە رای گەیاند، ئەو رێككەوتنەی بە ناوی یاداشتی وەستاندنی جەنگ لەگەڵ ئێران واژوو كراوە كۆتایی هاتووە.