لە پەیامێكدا كە میدیاكانی ئێران ئەمڕۆ بڵاویان كردووەتەوە، موجتەبا خامنەیی رای گەیاند، تۆڵەی كوشتنی باوكم عەلی خامنەیی رابەری پێشوو و تەواوی كوژراوانی جەنگەكە، بێگومان دەكرێ و ئەو تۆڵەیە جێبەجێ دەكرێت. لەلایەكی تریشەوە سوپاسی عێراقییەكان كە رێوڕەسمی ناشتنی باوكی بە ملیۆنان بەشدارییان كردووە.
پێگەی "
شەفەق نیوز" ئەمڕۆ شەموو 11ی تەمووز بڵاوی كردووەتەوە، لە پەیامەكەی موجتەبا خامنەیی رابەری كۆماری ئیسلامیی ئێراندا هاتووە، تۆڵەی خوێنی عەلی خامەنیی رابەری پێشووی ئێران و تەواوی كوژراوانی دوا جەنگەكە، بێگومان دەكرێ و جێبەجێ دەكرێت، چونكە ئەوە داوای گەلی ئێرانە و بەدڵنیاییەوە دەبێ جێبەجێ بكرێت.
خامنەیی دووپاتی كردووەتەوە كە بكوژامی رابەری پێشوو دەبێ باش بزانن كە بەرانبەر بە تاوانەكانیان، سزا دەدرێن، تۆڵە لەسەر مانەوەی من و بەرپرسەكانی تری ئێران ناوەستێت، بۆیە ئەو تۆڵەیە هەر دەبێ بكرێت. وەك ئاماژەیەك بۆ رزگاریخوازان لە دنیادا هەر بەمزووانە بەشێكی تۆڵەكە دەكەنەوە كە بوونە هۆی كوژرانی رابەری پێشوو و كوژراوەكانی تری ئێران.
لە بەشێكی پەیامەكەیدا موجتەبا خامنەیی سوپاسی عێراقییەكانی كردووە كە ملیۆنان كەس لە رێوڕەسمی ناشتنی تەرمی باوكی لە نەجەف و كەربەلا بەشدارییان كردووە.