پەرلەمانتارێك: سەركەوتنی هەڵمەتەكەی زەیدی بە گرتنی گەورە تێوەگلاوان بەندە

:: PM:06:34:11/07/2026 ‌

چەند هەفتەیەكە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی غێراق دەستی بە هەڵمەتێكی فرەوان بۆ گرتنی ژمارەیەك تۆمەتبار بە گەندەڵی لە عێراق كردووە، بەڵام بەهۆی وەستانی هەڵمەتەكە و نەگرتنەوەی تۆمەتباری گەورە و راگەیاندنی رێككەوتن لەگەڵ تۆمەتبارە نەگیراوەكان و ناڕەزایی هێزە سیاسییەكان لە شێوازی گرتنی تۆمەتباران، شارەزایان پێیان وایە هەڵمەتەكە وەستاوە، پەرلەمانتارێك دووپاتی كردەوە كە سەركەوتنی هەڵمەتەكەی زەیدی بە گرتنی گەورە تێوەگلاوانەوە بەندە.

فەلاح خەفاجی پەرلەمانتاری عێراق دووپاتی كردەوە كە سەركەوتنی هەڵمەتی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، بە بەردەوامبوون و گەیشتنی بە هەموو تێوەگلاوان بێ جیاوازی بەندە، وریایی لە وەستانی دا، كە وا لێك دەدرێتەوە كە مەبەست لێ كردنەئامانجی چەند لایەنێكی دیاریكراو بووە و پڕۆژەیەكی راستەقینەی چاكسازی نەبووە.  

روونی كردەوە، تەنیا سەرنجخستنە سەر پەرلەمانتاران بەس نییە، چونكە سیستمی گەندەڵی لەناو دەسەڵاتی جێبەجێكردن تەشەنەی كردووە و وەزیر و بریكار و بەڕێوەبەرانی گشتیش دەگرێتەوە، داوای كرد بەدواداچوون بۆ ئەو لایەنە سیاسییانە بكرێت كە بەرپرسانی حكوومەتیان دیاری كردووە و بەو چەند كەسەی گیراون نەوەستن، لێكۆڵینەوەكان دوور لە میدیاكان بەڕێوە دەچن، پێویستە دادگا دەستی بگاتە سەرە گەورەكانیش و نابێت پارێزبەندی بۆ هەر تۆمەتبارێك هەبێت كە بەڵگەی لە دژی هەبێت، جا لە هەر پۆست و پێگە و سەر بە چ لایەنێكی سیاسی بێت.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل