بڕیارە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ناوەڕاستی ئەم مانگە سەردانی واشنتن بكات، جیا لە دیتنی سەرۆكی ئەمەریكا، بەشداری لە كۆنگرەیەكی تایبەت بە ئاسایشی كەنداو و لێكەوتەكانی شەڕی ئێران بەسەر ناوچەكە دەكات، وەك سەرچاوەیەك ئاماژەی بۆ دەكات.
بەپێی سەرچاوەیەك، دووشەمی داهاتوو زەیدی بە هاوەڵی ژمارەیەك وەزیر و كەسایەتی سیاسی و ئابووری بەرەو واشنتن بەڕێ بكەوێت، سەرەتای دیدارەكە چاوی بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا و ژمارەیەك ئەندامی كۆنگرێس دەكەوێت، جیا لە كۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەر و بەرپرسی كۆمپانیاكانی وەبەرهێنەری ئەمەریكی.
روونی كردەوە، بڕیارە سەردانەكە هەفتەیەك بخایەنێت، لە 17ی ئەم مانگە كۆنگرەیەك لە واشنتن بە ئامادەبوونی سەركردەی وڵاتانی كەنداو بۆ باسكردنی لێكەوتەی شەڕی ئێران لەسەر ناوچەكە دێتە سازكردن، جیا لە باسكردنی چەند دۆسیەیەكی تری تایبەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زەیدی لەو سەردانەی هەوڵ دەدات دۆسیە ئابووری و وەبەرهێنانەكانی پێوەست بە عێراق كارا بكات.
بەپێی شارەزایان ئەرك و هەگبەی زەیدی بۆ ئەو سەردانە زۆر قورسە، ئەو چەندان داوای لە ئەمەریكا هەیە و ئەمەریكاش بە هەمان شێوە، ئەو دوو بژارەی لەبەردەمە، كەوتنە بازنەی ئەمەریكا بە هاوشێوەی ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا، یان پاشەكشەكردنی پاڵپشتیی ترەمپ بەهۆی بێتوانایی عێراق لە دووركەوتنەوە لە ئێران، ئەوەش عێراق دەخاتە ناو دۆخێكی ناهەموواری ئابووری و داراییەوە.