میدیای ئێرانی رای گەیاند، لە هێرشەكانی شەوی رابردوودا حەمید رەزا دەهقان ئەفسەری باڵای لە بەرگریی ئاسمانی سەربە هێزی دەریای سوپای ئێران كوژراوە.
ئەمڕۆ یەكشەم 12ی تەمووز، میدیای ئێرانی بڵاوی كردووەتەوە، لەو هێرشانەی ئەمەریكا كە شەوی رابردوو بۆ سەر شاری جاسكی باشووری ئێران ئەنجام دراون، ئەفسەرێكی باڵا كوژراوە بە ناوی حەمید رەزا دەهقان كە سەربە بەرگریی ئاسمانیی هێزی دەریای ئێرانی بووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریكا رای گەیاند، هێزەكانی ئەمەریكا هێرشیان كردووەتە سەر 140 ئامانج لە ناو خاكی ئێران. ئێرانیش بە هێرشكردنە سەر وڵاتانی كەنداو وەڵامی دایەوە.
هەرچەندە بۆ 120 رۆژ ئاگربەست لە نێوان ئەمەریكا و ئێران كراوە، كەچی رۆژی چوارشەمی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا كۆتایی بە رێككەوتنی ئاگربەست هێنا.