موحسین رەزایی راوێژكاری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتی دەكاتەوە، ئێران پارێزگاری لە گەرووی هورمز دەكات و دەڵێ، "هورمز بۆ ئێمە لە دەیان بۆمبی ئەتۆمی گرنگترە".
ئەمڕۆ یەكشەم 12ی تەمووز، ئاژانسی
میهری ئێرانی لێدوانێكی موحسین رەزایی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا دەڵێ، "گەرووی هورمز بۆ ئێمە گرنگە و پارێزگاری لێ دەكەین، تەنانەت لە دەیان بۆمبی ئەتۆمی گرنگترە".
رەزایی باسی لەوەیش كردووە، ئێران دەست بە بابەتی تۆڵەكردنەوە دەگرێت و سازشی لەسەر ناكات.
هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند، رێككەوتنی ئاگربەست لە نێوان وڵاتەكەی و ئێران كۆتایی هاتووە، بۆیە چەندان جار هێرشیان كردە سەر یەكتر و ئێرانیش گەرووی هورمزی داخست.