ئەفسەرێكی باڵای سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئێران كوژرا

:: PM:05:08:12/07/2026 ‌
میدیاكانی ئێران كوژرانی حەمید ڕەزا دێهقان، ئەفسەری سیستمی بەرگریی ئاسمانی هێزی دەریایی ئێرانیان لە ئەنجامی هێرشەكانی ئەمەریكا بۆ شاری جاسك لە باشووری ئێران، ڕاگەیاند.

میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە، دێهقان لە كاتی هێرشەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئامانجە سەربازییەكان لە باشووری ئێران كوژراوە، كە لە یەكەكانی بەرگریی ئاسمانی هێزی دەریایی ئێراندا خزمەتی كردووە.

ئەم ڕاگەیاندنە دوای چەند ڕۆژێك دێت لە پشتڕاستكردنەوەی كوژرانی هەشت ئەندامی سوپای ئێران لە هێرشەكانی ئەمەریكا كە شارەكانی بەندەر عەباس و بوشەهریان كردە ئامانج.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێرنا بڵاوی كردەوە، كوژراوەكان سەر بە هێزی ئاسمانی و هێزی دەریایی بوون و لە كاتی بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشانەی كە دامەزراوە سەربازییەكانی باشووری وڵاتیان كردبووە ئامانج، كوژراون.


وشە - وشه‌